قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد

08:02 - 2024-11-06
کوردستان
199 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد و لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و قۆناغی پاش هەڵبژاردن گفتوگۆیان کرد. 

لەو دیدارەدا کە رۆژی چوارشەممە (6/ 11/ 2024) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی سوپاسی ڕۆڵی ئەرێنییانەی شانشینی یەکگرتووی کرد لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لە بوارە جیا جیاکادا بە گرنگ و پێویست دایە قەڵەم. 

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا هەر دوو لا قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێکرد، لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیشەوە بیروڕای گشتییان گۆڕییەوە. 
لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: ئێمە بەرنامەی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان