ئا: كوردەوان محەمەد سەعید
عیراق له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هه‌وڵه‌كانی چڕ كردۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با و هه‌وڵه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی نوێبووه‌وه جێگه‌ی وزه‌ی باو بگرێته‌وه، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه، له‌و بواره‌دا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی له باشووری عیراق ده‌ستپێكردووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له رێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه، تازه‌ترین هه‌وڵیشی به‌كارهێنانی خاشاكه بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با.
ئه‌حمه‌د مو‌سا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دوو شوێنی له ده‌وروبه‌ری به‌غدا ده‌ستنیشانكردووه، بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له خۆڵ و خاشاك، كه یه‌كێكیان ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب و ئه‌وی دیكه‌یان ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی نه‌هره‌وان له باشووری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا.
به ته‌واوبوونی هه‌موو ئه‌و پرۆژانه ئه‌گه‌ری هه‌یه عیراق كێشه‌ی كاره‌با به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكات و تا راده‌یه‌كیش رێژه‌ی پیسبوونی ژینگه كه‌م ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی سووته‌مه‌نی باوه‌وه روو ده‌دات
پرۆژه‌ی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق یاداشتی لێكگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غدا ئیمزاكردووه، بۆ به‌كارهێنانی هه‌ردوو شوێنه‌كه له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان، هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دوو شوێنه‌ش نزیكییانه له تۆڕی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی كاره‌باوه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بادا به ئاسانی و به كه‌مترین تێچوون به تۆڕی نیشتمانیی كاره‌باوه ببه‌سترێته‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌كارهێنانی خاشاك بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجییه، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ته‌نیا به‌وه ناوه‌ستێ و ئێستا سه‌رگه‌رمی لێكۆڵینه‌وه‌یه له پڕۆژه‌یه‌كی دیكه له پارێزگای واست بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی (با)، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش نزیكن له ته‌واوبوون و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌م نزیكانه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ند گرێبه‌ستی بۆ ئیمزا بكرێت.
به ته‌واوبوونی هه‌موو ئه‌و پرۆژانه ئه‌گه‌ری هه‌یه عیراق كێشه‌ی كاره‌با به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكات و تا راده‌یه‌كیش رێژه‌ی پیسبوونی ژینگه كه‌م ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی سووته‌مه‌نی باوه‌وه روو ده‌دات.
ئیقتساد نیوز