ل: ئابووری
له به‌غدا دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ده‌ستیپێكرد
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوێنێ رۆژی یه‌كشه‌ممه دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییانی ناو به‌غدای پایته‌ختدا ده‌ستیپێكردووه و نه‌ته‌كه‌ش له رێگه‌ی كۆبۆنی تایبه‌ت به نه‌وته‌وه ده‌درێت به هاووڵاتییان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه چه‌ند شوێنێك ته‌رخانكراوه كه هاووڵاتییان ده‌توانن خۆیان بچن وه‌ریبگرن، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی فرۆشیاری گه‌ڕۆكیشه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت، بڕی نه‌وته‌كه‌ش 100 لیتره بۆ هه‌ر خێزانێك.
سایتی وه‌زاره‌تی نه‌وت
له میسر رێژه‌ی هه‌ڵاوسان گه‌یشته %26.5
به پێی داتای ره‌سمی ده‌زگای ئاماری میسر، تێكڕای هه‌ڵاوسانی ساڵانه له میسر به‌رز بۆته‌وه و گه‌یشتۆته %26.5 و بۆ مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووش رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته‌دا %26.4 بووه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه میسر له قه‌یرانێكی ئابووریدا ده‌ژی و حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێكی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی خۆراك، له مانگی رابردووش‌دا پلانێكی ئاشكراكرد بۆ تێكه‌ڵكردنی ئاردی گه‌نمه‌شامی له‌گه‌ڵ ئاردی گه‌نم، به‌و هیوایه‌ی تێچوونی نان كه‌م بكاته‌وه.
سكای نیوز
یه‌كێتیی ئه‌وروپا: جه‌نگی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین ناكه‌ین
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له چین رایگه‌یاند: یه‌كێتیی ئه‌وروپا نایه‌وێت جه‌نگی بازرگانی له‌گه‌ڵ چیندا بكات، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوو پێنج ساڵی خایاند و هیچ ئه‌نجامێكیشی نه‌بوو.
ناكۆكییه‌كانی چین و یه‌كێتیی ئه‌وروپا له ساڵی رابردووه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه، به تایبه‌تیش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گومرگی سه‌ر ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی چینی، كه هه‌نارده ده‌كرێت بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و چین پێی وایه یه‌كێتیی ئه‌وروپا گومرگی له راده‌به‌ده‌ر ده‌خاته سه‌ر كاڵاكان.
سكای نیوز