14 وڵات بەشدارییان تیادا كرد

پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتی پاراگلایدەر لە سلێمانی كۆتاییهات

12:17 - 2024-11-12
وەرزش
56 جار خوێندراوەتەوە

بەبەشداریی زیاتر لە 122 كوڕ و كچە یاریزانی 13 وڵات، پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتیی پاراگلایدەر یان فڕین بە پاراگلایدەر لە عەربەت سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو.
ئەمە دووەم پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی ئەم جۆرە وەرزشەیە لەسلێمانی رێكدەخرێت، كوڕان و كچانی (ئیسپانیا، ئێران، پاكستان، عیراق، سعودیە، ئیمارات، قەتەر، لیبیا، جەزائیر، لوبنان، سوریا، كازاخستان، مەنگۆلیا) بەشدارییان لەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەدا كرد و رۆژی شەممەی رابردوو، 9/11/2024 كۆتاییهات.

 


#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان