خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق

دوای دوو دۆڕاندن، پێشمەرگە یارییەکی بردەوە و یارییەکیش یەکسان

12:19 - 2024-11-12
وەرزش
60 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەكشەممەی رابردوو بە 5 یاریی كەلە چەند یاریگایەكی شارەكانی عیراق بەڕێوەچوون، یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق دەستیپێكرد و دەبێت دوێنێ دووشەممە 5 یارییەكەی تری ئەم هەفتەیە كرابن.
پێشمەرگەی سلێمانی پاش بردنەوەی هەفتەی رابردووی 2-1 لە كازمییە، ئەم هەفەتەی لە بەغدا لەگەڵ سەناعات كارەبایی یارییكرد و لەم یارییەشدا خاڵێکی تری خستە سەر خاڵەکانی و 0-0 لەگەڵ سناعات یەکسان بوو.
دوێنێش دووشەممە دەبێت 5 یارییەكەی تری ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە كرابن:
دووشەممە 11/11/2024
*فەهد×جۆلان-لە یاریگای ئەلسوفییە.
*مەیسان×غەراف-لە یاریگای ئۆڵۆمپی مەیسان.
*رومادی×ئەمانەی بەغدا-لە یاریگای رومادی.
*نەوتی وەسەت×عەفەك-لە یاریگای نێودەوڵەتی نەجەف.
*موسڵ×گازی باكوور- لەیاریگای عەقرە
لە هەفتەی سێیەمی یارییەكاندا، پێشمەرگەی سلێمانی یەكەم بردنەوەی تۆماركرد، كاتێك لە یاریگای خۆییدا میوانداریی لە یانەی كازمییەی شاری بەغدا كرد و توانی 2-1 یارییەكە بباتەوە و یەكەم سێ خاڵی ئەم خولە تۆمار بكات.
شایانی باسە لە هەردوو هەفتەی یەكەم و دووەمی خولەكەدا، پێشمەرگەی سلێمانی نەیتوانی لەركابەرەكانی بباتەوە، لە هەفتەی یەكەمدا، لەدەرەوەی یاریگای خۆی 1-2 بە یانەی جۆلان و لە هەفتەی دووەمیشدا لە یاریگای خۆیدا 0-2 بە یانەی سەناعە دۆڕابوو.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان