حەربی خالید، سەرۆكی نوێنەرایەتیی كەركوك -ی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق، لە بارەگای نوێنەرایەتی، پێشوازی لە وەفدێكی وەرزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراقی فیدراڵ كرد.
وەفدی میوان پێكهاتبوو لە نەجم عەبود بەڕێوەبری وەرزشیی خویندنگاكان لە وەزارەت و د.یوسرا، لەدیدارێكدا كە سەباح حەسەن ئەندامی یەكێتیی گۆڕەپان و مەیدانی عیراق ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لە هاریكاریی نێوانیان كردەوە لەپێناو پێشخستنی زیاتری وەرزشی قوتابخانە و خوێندنگاکاندا، لەبەر ئەوەی وەرزشی قوتابخانە و خوێندنگاكان هەمیشە سەرچاوەی پێگەیاندنی وەرزشكاران بووە لەسەرجەم وەرزشەكاندا.
جگەلەوەش وەفدی میوان ئەوەیان ووت، كە ئەوان لەسەر راسپاردەی وەزیری پەردەوردەی حكومەتی عیراق ئەم سەردانەیان بۆ كەركوك كردووە لە پێناوی پەیوەندیی زیاتری نێوان وەزارەت و سەرجەم دەزگا وەرزشییەكانی عیراق و ستایشی رۆڵی نوێنەرایەتیی كەركوكیشیان كرد لە هەماهەنگی و هاوكارییان لەگەڵ لیژنەی چالاكییە وەرزشییەكانی وەرزارەتی پەروەردە.