ژینۆ ئیبراهیم
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 7/11، کاروانی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی کوردستان کەوتەڕێ و لەیەکەم رۆژی یارییەکاندا سێ یاریی کران.
شەقڵاوە لە یاریگای خۆیدا یەکسان بوو، دەربەندیخان -یش لە یارگای خۆیدا دووچاری دۆڕاندن هات و شێروانەش لە هەندرێن -ی بردەوە.
دووەم رۆژی خولەکەش هەینی 8/11، سێ یاریی تر بەڕێوە چوون، ئاکرێ لە یاریگای خۆیدا لە چوارقوڕنەی بردەوە، رانیەش لە برایەتی و رزگاریش لە زاخۆی بردەوە، رۆژی شەممەی رابردووش دوا یاریی ئەم هەفتەیە کراو تایدا سەید سادق لە نێویاریگا و هاندەرانیدا لەگەڵ هەولێر یەکسان بوو، هەروەها یاری نێوان برایەتی و ئاراراتیش نەکرا بەهۆی ئەوەی ئارارات لە خولەکە پاشەکشەی کردووە.
ئەنجامی یارییەکانیش بەم شێوەیە بوون:
*ئاکرێ 4 × 3 چوارقوڕنە.
*شەقڵاوە 2 × 2 پ.هەولێر.
*رانیە 1 × 0 برایەتی.
*شێروانە 2 × 1 هەندرێن.
*رزگاری 3 × 1 زاخۆ.
*دەربەندیخان 1 × 2 پیشەسازی.
*سەید سادق 1 × 1 هەولێر.