ئەمساڵ، 24 یانەی وڵاتانی ئاسیا كە باشترین و بەهێزترین یانەكانی ئەم كیشوەرەو وڵاتەكانیانن، بە شێوازێكی نوێ بەشداریی پاڵەوانێتییەكی نوێ دەكەن كە پاڵەوانێتیی چامپیۆنس لیگی بژاردەیە.
24 یانەكە بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون، گروپی یەكەمیان یانەكانی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئاسیا و گروپی دووەمیش یانەكانی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیایە، هەر گروپەش 12 یانە لەخۆ دەگرێت.
تائێستا 4 جەولە لە یارییەكان لە هەردوو گروپەكەدا كراوە، سەبارەت بە گروپی وڵاتانی خۆئاوا، سێ یانەی سعودی پلەكانی یەكەم تا سێیەمیان گرتووە:
-1 هیلال (4 یاری - 12 خاڵ).
-2 ئەهلی (4 یاری - 12 خاڵ).
-3 نەسر (4 یاری – 11 خاڵ).
تیپی یانەی شورتەی عیراقیش یانەیەكی بەشداریی ئەم گروپەیە، بەڵام لە ئاستی پێویستدا نییە و لەو 4 جەولەیە لە یاریی كە كراون، 2 یەكسان بوون و 2 دۆڕاندنی هەیە و بە 2 خاڵەوە لە پلەی 11 –یەمینی پێش كۆتاییدایە.
جەولەی پێنجەمی یارییەكانیش رۆژی 25/11 دەكرێن و گرنگترین یارییەكان بەمشێوەیە دەبن:
*عەین-ئیمارت × ئەهلی –سعودیە.
*غەرافە-قەتەر × نەسر-سعودیە.
*ئیستقلال-ئێران ×باختاكور-ئۆزبەكستان.
*رەیان-قەتەر × پریسپۆلس-ئێران.
*سەد-قەتەر × هیلال-سعودیە.
سەبارەت بە گروپی خۆرهەڵاتیش، بەهەمان شێوە 12 یانەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئاسیا بەشداریی تیادا دەكەن، یەكەم تا پێنجەمی ریزبەندیی ئەم گروپەش بەمشێوەیەیە:
-1 ڤیسێڵ كۆپی-ژاپۆن (4 یاری - 10 خاڵ).
-2 گوانگ جو –كۆریای باشوور(4 یاری - 9 خاڵ).
-3 یۆکۆ هاما-کۆریای باشوور (4 یاری - 7 خاڵ).
-4 جۆهر دارۆل – مالیزیا (4 یاری - 7 خاڵ).
-5 شەنگهای شنگهوا- چین (4 یاری - 7 خاڵ).