پرسەو ھاوخەمی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی کورد عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی محەمەد رادەگەیەنین.
عەلی قازی یەکێک بوو لە کەسایەتییە نیشتمانپەروەرەکان و لە رووداوە سیاسییەکاندا هەڵوێستێکی نەتەوەییانە و کوردپەروەرانەی هەبوو. هەمیشە لەبەرەی گەل و لەخەمی خەڵکدا بووە. ئەمە جگەلەوەی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان بوو، کە مێژوویەکی پڕ لە شانازی و سەروەری بۆ جێهێشتین وەک یەکێک لە پێشەواکانی گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان.
بۆ ئەم خەمە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی سەربەرز و تێکۆشەری عەلی قازی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی پرسەکەتان دەزانین.
لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
10ی تەممووزی 2022