خوێندنی باڵا مۆڵەت دەداتە ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵاتن بۆ ئەوەی بەشداری سەرژمێری بکەن

07:06 - 2024-11-15
کوردستان
322 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا 10 رۆژ مۆڵەت دەداتە ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و بەشداری پرۆسەی سەرژمێری گشتی بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان، بڕیاریاندا بە رێگەپێدان بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێم بۆ ماوەی 10 رۆژ.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکراوە، "لە رێکەوتی 16 تاکو 26/ 11/ 2024، ئەو ماوەیەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت".

#وەزارەتی خوێندنی باڵا

بابەتە پەیوەندیدارەکان