کەشناسیی ھەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، بەپێی پیشبینییەکان سبەی پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەر خۆ و مام ناوەند دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بەتایبەتی لە باشووری پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان لە کاتەکانی بەیانی زوودا.
کەشناسی ھەرێم ئاشکراشیکردووە، سبەی پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.