وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت، نامەیەكی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە، تیایدا داوای هەڵوێستی بەپەلەی كردووە بۆ راگرتنی چالاكیی گروپە چەكدارەكانی عیراق.
گیدۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، نابێت حكومەتی عیراق رێگەبدات خاكی وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنەسەر ئیسرائیل بەكاربهێنرێت.