داوادەکرێت کاتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دوابخرێت

12:50 - 2022-07-13
کوردستان
681 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان داوا لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان دەکات بە هۆی گەرماوە دەستپێکردنەوەی وەرزی خوێندن دوابخرێت.
عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، ھەرچەندە ئەو وادەیەی وەزارەتی پەروەردە دیاریکردووە، چواری ئەیلول دەوامی خوێندن بۆ ساڵی 2022-2023 دەستپێبکاتەوە، نەبووە بەبڕیار و بەڕەسمی رانەگەیەندراوە، بەڵام داوایان لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم کردووە بەھۆی گەرماوە ئەو وادەیە دوابخرێت.
وتیشی، لەگەڵ وەزیری پەروەردەدا گفتوگۆیان لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن کردووە، وەزیری پەروەردەش پێیڕاگەیاندون ئەو بابەتە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بڕیاری گونجاو دەدەن، چاوەڕواندەکرێت داوادەکەی یەکێتی مامۆستایان لەبەرچاو بگیرێت.

#خوێندكار # پەروەردە

بابەتە پەیوەندیدارەکان