لە میدیای عەرەبییەوە

12:17 - 2024-11-19
جیهان
57 جار خوێندراوەتەوە

سودانی: سەرژمێری هاوکاریی ئابووریی عیراق  دەکات

 

 لە بەیانێکدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند: ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی لە عیراقدا، پرۆسەیەکی زۆر گرنگە، چونکە ئێمە ئامار و زانیاریی  بنەڕەتییمان  دەربارەی هاووڵاتییان دەستدەکەوێت، کە دەتوانین بۆ پلانی گشتیی گەشەپێدانی وڵات بەکاریبهێنین.  وتیشی: هەروەها ئەم سەرژمێرییە، زۆر گرنگە بۆ گەشەپێدانی ئابووریی عیراق.
الصباح

 



پیسبوونی کەشوهەوای بەغدا


بەغدای پایتەخت بەدەست پیسبوونی کەشوهەوا و ژینگەوە دەناڵێنێت، هۆشداریش دەدرێت، لە خراپبوونی رەوشی ژینگەیی بەغدا، کە کاریگەریی ترسناکی لەسەر رەوشی تەندروستیی هاووڵاتییان دەبێت. بەپێی سەرچاوەکانیش بێت، هۆکاری سەرەکیی پیسبوونی ژینگەی بەغدا، دەگەڕێتەوە بۆ دەرهاویشتنی ئەو غازە پیسانەی کە لە کۆمەڵێک کارگەی نزیک بەغداوە دەردەچێت و بە ئاسمانی شارەکەدا بڵاودەبێتەوە. هەرچەندە پێشتر داواکاری زۆر کراوە، کە حکومەت سنوورێک بۆ ئەو کارگانە دابنێت، کە بوونەتە هۆی پیسبوونی ژینگەی بەغدا.

المدی

 

بەریتانیا 142 ملیۆن دۆلار هاوکاریی دەبەخشێتە سودان 

 حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا کە بڕی 142 ملیۆن دۆلار تەرخان بکات بۆ هاوکارییکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارەی سودانی. بە پێی ئاژانسی (بی بی سی) بەریتانیا بێت، ئەم بڕە پارەیە بۆ هاوکارییکردنی نزیکەی  600 هەزار ئاوارەیە کە لە ناوخۆی وڵاتدان و 700 هەزاری ئاوارەی دیکەشە کە هەڵهاتوون بەرەو وڵاتانی درواسێی سودان بە تایبەتی باشووری سودان و چاد.
بی بی سی

بابەتە پەیوەندیدارەکان