فلاشی ئابووری

10:32 - 2024-11-24
ئابووری
121 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

 

بانیكی TBI چەند لقێكی نوێ دەكاتەوە
عەقیل ئەلشوێلی راوێژكاری میدیایی بانیكی بازرگانیی عیراق رایگەیاند: بانكەكەیان پلانی لەبەردەستدایە بۆ زیادكردنی چەند لقێكی نوێی لە بەغدای پایتەخت، بە مەبەستی ئاسانكاریی بۆ راییكردنی كاری هاووڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لقێكی نوێ لە كۆمپانیای سۆمۆی تایبەت بە هەناردەی نەوتی عیراق لە ناوچەی كەرخ دەكاتەوە و لە مەنسور و سەیدییە و لە كۆمەڵەی مانگی سووریشدا لە هەر لە ناوچەی كەرخ لقی نوێ دەكرێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی عیراق

 

یۆرۆ بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت

رۆژی هەینیی رابردوو نرخی یۆرۆ بەرامبەر بە دراوەكانی دیكە دابەزی بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، ئەویش دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتی تایبەت بە چالاكیی بازرگانی، كە ئاماژەی بە دابەزینێكی زۆر خراپ كردووە.
راپۆرتە ئابوورییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن نرخی یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلار %0.6 دابەزیوە و لە دوا مامەڵەی ئەو رۆژەدا 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 104.12 دۆلار بووە، ئەوەش نزمترین ئاستییەتی لە مانگی نۆڤەمبەری 2022وەوە تا ئێستا.
ئەلشەرق ئەلئەوسەت

 

بەرپرسێكی ئەوروپا: وەڵامی ئەمریكا دەدەینەوە
جۆڤیتا نیلیوبسین باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە ئەمریكا رایگەیاند: یەكێتیی ئەوروپا ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئەمریكا لە كاتی دروستبوونی هەر جۆرە ئاڵۆزییەكی ئابووریدا.

ئەم لێدوانەی باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا دوای ئەوە دێت، كە نیگەریانییەكی زۆر دروستبووە لەوەی رەنگە دۆناڵد ترەمپ گومرگی زیاتر بەسەر كاڵا و بەرهەمی یەكێتیی ئەوروپادا بسەپێنێت، بە تایبەتیش كە پێشتر ترەمپ وتبووی: گومرگی سەر هەموو كاڵایەكی هاوردە بە رێژەی %10 بۆ %20 زیاد دەكەین.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان