هه‌وراز كاوه
مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو، شانشینی سعودیە، وردەکاریی هەوڵەکانی بۆ میواندارییکردنی مۆندیالی ساڵی 2034، لە 15 یاریگای جیاوازدا ڕاگەیاند، فیفا -ش مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 ڕایگەیاند، سعودیە تەنیا وڵاتە کە داوای میواندارییکردنی مۆندیالی 2034 ـ ی پێشکەش کردووه.
بڕیارە ساڵی داهاتوو، به رەسمی، سعودیه بۆ رێکخستنی ئەو مۆندیالە ده‌ستنیشان بكرێت. له په‌راوێزی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و وڵاته‌شدا بۆ به‌هێزكردن و ناساندنی مۆندیالی 2034، نەیمار داسیلڤا - ی به‌رازیلی و یاریزانی یانەی هیلالی سعودی، گەشتێکی بەنێو پێشانگای ئامادەکارییەکانی ئه‌و وڵاتە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034، کرد کە لە ڕیازی پایتەخت کراوەتەوە.
نەیمار لە پەراوێزی ئەو سەردانەیدا وتی: سعودیە توانای تەواوی هەیە تا باشترین مۆندیالی فیفا رێکبخات، هه‌روه‌ها وتی: فایلی سعودیه، تا ئێستا بەهێزترین فایلە، دڵخۆشیشم، کە بەشێکم لەم پڕۆژە گەورەیه.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەموو شتێک لێرە بۆ خزمەتکردنی تۆپی پێ ئامادەکراوە، فایله‌كه ڕەچاوی ئاسودەیی یاریزانان دەکات، ئاسانکاریی هاتوچۆی نێوان یاریگا و هۆتێلەکان کراوە، ئەمەش تیپه‌كان ماندوو نا‌كات.
پێشتریش سەرۆکی یانەی نەسر، گرتە ڤیدیۆیەکی لە ئەکاونتی خۆی لە ماڵپەڕی (X) بڵاوکردبووەوە، وەک پشتگیرییەک لە هەوڵەکانی سعودیە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆش له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆیه‌كه به کۆمێنتێك نووسیبووی: ساڵی 2034 سعودیه، داوەتی جیهان ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌شته‌كه‌مان له‌گه‌ڵمان بن، چونكه ئێره ماڵێکه بۆ وه‌رزشه جیهانییه‌کان.
له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، نیمار وتی: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا، بۆیە پێم خۆشە هەردووکمان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر منداڵان و گەنجان دروست بکەین، بۆ ئەوەی دڵخۆشی بخەینە دڵی هەمووانه‌وه.