لە چەند رۆژی رابردوودا، لە كوێت پاڵەوانێتییەكی دۆستانەی تۆپی دەست بۆ خانمانی چەند یانەیەكی وڵاتانی عەرەبی دەستیپێكرد و كۆتاییش بە یارییەكانی هات.
تیپی یانەی فەتاتی شاری كەركوك یەكێك بوو لە یانە بەشدارەكانی ئەم پاڵەوانێتییە دۆستانەیە، لەگەڵ ئەمانیشدا تیپی خانمانی یانەكانی مەسیرەی عومانی و بەحرەینی بەحرەینی و سەلوا سەباحی كوێتی كە میواندارییكەر و رێكخەری پاڵەوانێتیەكە بوو، هەڵبژاردەی خانمانی قەتەریش بەشدارییان كرد.
تیپی فەتاتی كەركوك، لە یاریی دیارییكردنی ســێیەم و چوارەمی ئـــەم پاڵــــەوانێتییەدا، 18 - 10 لە یانەی بەحەرەینی بردەوەو سێیەمی پاڵەوانێتییەكە بوو.