پێشمەرگە دەچێتە عەمارە

11:38 - 2024-11-24
وەرزش
64 جار خوێندراوەتەوە

سبەی دووشممە 25/1، یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق دەستپێدەكەن و 9 یاری لە چەند یاریگایەكی شارەكانی عیراق دەكرێن، رۆژی سێشەممەش بە یاریی دەیەم، كۆتایی بەم یارییانەی هەفتەی شەشەم دێت.
هەردوو تیپی یانەكانی پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باكووری شاری كەركوك -یش یارییەكانی خۆیان لەدەرەوەی یاریگای خۆیاندا دەكەن، پێشمەرگەی سلێمانی دەچێتە عەمارە و لە گەڵ یانەی مەیسان یاریی دەكات،  گازی باكوور -یش دەچێتە بەسرە و لەگەڵ یانەی بەحری یاریی دەكات.
یارییەكان
دووشەمە 25/11
*مەیسان × پ.سلێمانی.
*رومادی × موسڵ.
*فەهد × كازمییە.
*ئیتیساڵات × ئەمانەی بەغدا.
*نەوتی وەسەت × جۆلان.
*حسێن × مەسافی.
مەسافی باشوور× غەراف.
*عەفەك × ناسریە.
سێشەممە 26/11
*بەحری × گازی باكوور.
شایاینی باسە، پاش تەواو بوونی یارییەكانی هەفتەی پێنجەم، ریزبەندیی یەكەم تا حەوتەمی خولەكە بەمشێوەیە یە:
1 - جۆلان       -     11 خاڵ.
2 - غەراف      -      11 خاڵ.
3 - مەسافی     -       9 خاڵ.
4 - ئەمانەی بەغدا -     8 خاڵ.
5 - رومادی        -     7 خاڵ.
6 - پ.سلێمانی   -      7 خاڵ.
7 - ناسریە         -    7 خاڵ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان