كاریگەریی زیرەكیی دەستكرد لەسەر زانكۆ

11:37 - 2024-11-25
هەمەرەنگ
134 جار خوێندراوەتەوە

بـــــە بۆنــــەی رۆژی جیهــــــــانی فەلسەفەوە، كۆلێژی ئەندازیاریی زانكۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ(دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، زانكۆی هەڵەبجە) سیمپۆزیۆمی كاریگەریی زیرەكیی دەستكرد لەسەر زانكۆ(زانینی ئەكادیمی و ئاڵنگارییەكانی داهاتوو ساز دەكات.
لەو سیمپۆزیۆمەدا، رۆلی زیرەكیی دەستكرد لە داهێنانی چارەسەری كەسیی و ئایندەی دۆزینەوەی دەرمان لەلایەن پ. د. شوان كەمال، فەلسەفەی زیرەكیی دەستكرد و ئایندەی مرۆڤایەتیی لەلایەن پ.د. سەڵاح رەزا، كاریگەریی شۆڕشی زیرەكیی دەستكرد لەسەر خوێندنی باڵا لەلایەن د.شكۆ عەلی، زیرەكیی دەستكرد و فیزیای تیۆریی لەلایەن د. حسێن رابی، باردۆخی زمان(زمانی كوردی) لەسەردەمی ژیریی دەستكرددا لەلایـــــــەن د. نالی ئەدهەم، ترسی زیرەكیی دەستكرد لە گەمژەییدا لەلایەن پ.د. ئازاد حەمە پێشكەش دەكرێن.
سیمپۆزیۆمەكە سەعات 9:30 بەیانی رۆژی سێشەممە 26/11/2024 لە هۆڵی سیمناری كۆلێژی ئەندازیاریی زانكۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت. 
كوردۆنیا فەتاح

بابەتە پەیوەندیدارەکان