تیبۆ كۆرتوا توانی ریكۆردێكی مێژوویی لە ریال مەدرید بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی لە یارییەكەی بەرامبەر لێگانیس گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتەوە.
گۆڵپارێزە بەلجیكییەكە لە دوای دابڕانی بە هۆی پێكانەوە دوێنێ شەو لە پێكهاتەی سەرەكی مەدریدیەكان یاریی كرد و ئاهەنگی 100هەمین كلین شیتی گێڕا.
دوای ئەم یارییە تیبۆ ناوی چووە ناو لیستی گۆڵپارێزە گەورەكانی یانەكانەوە كە بەلایەنی كەمەوە 100 كلین شیتیان هەبووە.