لە میدیای سورییەوە

12:58 - 2024-11-26
جیهان
18 جار خوێندراوەتەوە

توركیا گەڕانەوەی ترەمپ دەقۆزێتەوە


رۆژنامەی (السوري) بڵاویكردەوە توركیا بەردەوامە لە بەدەستهێنانی تەماحەكانی لەچوارچێوەی هەڕەشەكانیدا لەسەر خاكی سوریا و لە رێگەی ئەو نزیكبوونەوانەوە گوایە لەنێوان توركیا و دیمەشقدا هەیە، ئەوەش بۆ جیهانی دەسەلمێنێت كە توركیا بەشێك نییە لە چارەسەری خاكی سوریا و بەڵكو ئامانجی داگیركاری زیاترە لەسەر خاكی سوریادا.
رۆژنامەكە نووسیویەتی: توركیا هەڵگری رستەیەكە لە هەڕەشەكردن بۆ لێدان لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە لەچوارچێوەی هاوكارییەكانی بۆ چەكدارەكانی نزیك لەخۆی و هەڕەشەكردن بە كردەی سەربازی لەسەر خاكی سوریا، ئەوەش دوای كۆتاییهاتنی (رێڕەوی ئاستانەی 22) لە ئاستانەی پایتەختی كازاخستان. ئەم هەڕەشانەش لەدوای شەپۆلێك لە هێرشی ئاسمانی دێت كە توركیا كردیەسەر ژێرخانی سوریا لە ناوچەكانی باكوور و خۆرهەڵاتی سوریا لەماوەی مانگی 10ی رابردوودا، بۆ ئەم داگیركاری و هێرشانەش توركیا گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەسەڵات قۆستووەتەوە، ئەوەش بەبۆنەی نزیكی ئەردۆغانەوە لە سەرۆكی ئەمریكا.
هەموو ئەم هێرشانە لەكاتێكدایە، هەردوو دەوڵەتی ئەمریكا و روسیا بە دوو دەوڵەت دادەنرێن كە پارێزەری دۆخی باكوور و خۆرهەڵاتی سوریا بن، ئەوەش لەچوارچێوەی تێگەیشتنەكان بۆ كۆتاییهێنان بە كردەی «بەهاری ئاشتی» سەربازی لەخۆرهەڵاتی فورات لە مانگی 10ی ساڵی 2019، بەڵام دوای چەند رۆژێك، ئەو لێكتێگەیشتنە وەستا و كۆتاییهات.


سوریا رەخنە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەگرێت

 
رۆژنامەی (تشرین) بڵاویكردەوە، باڵیۆز قوسەی زەحاك نوێنەری سوریا لە نەتەوەیەكگرتووەكان، لەچوارچێوەی دانیشتنی ئەنجومەنەكەدا تەئكیدی كردەوە لە بێتوانایی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەرامبەر لێپرسراوێتی  و هاندانی ئیسرائیل بۆ بەردەوامیی شەڕ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و گەلەكانیاندا، ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئیسرائیل دەروازە سنوورییەكان و رێگە و پردەكانی نێوان سوریا و لوبنان بە ئامانج دەگرێت كە شوێنی پەڕینەوەی هەزاران كەس و ئاوارەن.
زەحاك ئاماژەی بەوەشكردووە: سوریا پێشوازیكردووە لە 600 هەزار لە ئاوارە لوبنانییەكان و ئەو هاووڵاتییە سورییانەی كە دەگەڕێنەوە خاكەكەیان، سەرەڕای بەربەستە گەورەكان و بارودۆخە قورسەكان كەچی سوریا بەردەوامە لە دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستەكان بۆ ئەو هاووڵاتیانە.

 


سوریا و كوبا بەرەو كاری هاوبەش

 ئاژانسی (سانا)ی سوری بڵاویكردەوە، ئۆسكار پێرێز ئۆلیفا وەزیری بازرگانیی دەرەكی و بەرهەمهێنانی كوبا رایگەیاندووە: وڵاتەكەی هاوسۆزە لەگەڵ دەوڵەتی سوریا و گەلەكەیدا دژی تیرۆر و ئەو سزایانەی كە ئەوروپا و ئەمریكا سەپاندوویانە بەسەر سوریا و گەلی سوریادا. ئەم هەڵوێستەش لەچوارچێوەی دیدارێكی ئۆسكار پێرێز و باڵیۆزی سوریا لە هاڤانا غەسان عەبیددا، هات.
هەردوولاش تەئكیدیانكردەوە لەسەر گرنگی كاری هاوبەش لەپێناوی فراوانبوون و زۆركردنی پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەكان لەنێوان هەردوو وڵاتدا و گەشەپێدانی تەواوی لایەنەكان بۆ بەرزترین ئاست.

بابەتە پەیوەندیدارەکان