تێنسی سەرزەوی دوا پاڵەوانێتییەكانی ساڵ كۆتاییان پێهات

01:31 - 2024-11-26
وەرزش
30 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێتییەكانی تێنسی سەرزەوی دوا هەنگاویان ناو پاش تەواو بوونی سەرجەم ماستەرز و گراند سلامەكان، دوا پاڵەوانێتییەكانی ساڵ كوڕان-خانمانیش دەستیانپێكرد و ئەمانیش كۆتاییان پێهات.
لە ئیسپانیا و لە شاری مەلەگا لە ئیسپانیا هەردوو پاڵەوانێتیی بیلی جین كاپ بۆ خانمان و جامی دیڤیز-یش بۆ كوڕان كۆتاییانهات.

بیلی جین كاپ بۆ ئیتاڵیا
ئەم پاڵەوانێتییە 12 هەڵبژاردەی خانمانی وڵاتانی جیهان بەشدارییان تیادا كرد، یارییەكان بە سیستمی چوونە دەرەوە بوو بە یەك دۆڕاندن، لە قۆناغی یەكەمیی یارییەكاندا، بەریتانیا لە ئەڵمانیا و سلۆڤاكیا لە ئەمریكا و پۆڵەندا لە ئیسپانیاو ژاپۆن لە رۆمانیایان بردەوە، هەر چوار هەڵبژاردەی كەنەدا و ئوستورالیا و چیك و ئیتاڵیاش چاوەڕوان بوون، 4 براوەكە و هەر چوار هەڵبژاردە چاوەڕوانەكەش بۆ قۆناغی دووەم و هەشت هەڵبژاردە سەركەوتن.
لەم قۆناغەشدا ئەم چوار یارییە كران:
*پۆڵەندا 2 × 1 چیك.
*ئیتاڵیا 2 ×  1 ژاپۆن.
*كەنەدا  0× 2 بەریتانیا.
*ئوستورالیا 0 × 2 سلۆڤاكیا. 
هەرچوار براوەكەش بۆ دوو یاریی پێشكۆتایی سەركەوتن و ئەنجامی ئەم دوو یارییەش بەمشێوەیە بوون:
*ئیتاڵیا 2 ×  1 پۆڵەندا.
*بەریتانیا 1 × 2 سلۆڤاكیا. 
لە یاریی كۆتاییشدا ئیتاڵیا بەسەركردایەتی جاسمین پاوڵینی توانی 2-0 لە سلۆڤاكیا بباتەوەو ئەم جامە گرنگە بباتەوە.

جامی دەیڤیس ئیتاڵیا جامەكەی بردەوە
ئەم پاڵەوانێتییەش بۆ هەڵبژاردەكانی كوڕانی جیهان بوو، رۆژی 19/11 دەستیپێكرد و 24/11 كۆتاییهات، 16 بەهێزترین هەڵبژاردەكانی كوڕانی جیهان بەشدارییان تیادا كرد، سەرەتا هەڵبژاردەكان بەسەر 4 گروپدا دابەشكران، یەكەم و دووەمی هەر چوار گروپەكە گەیشتنە قۆناغی دووەمی یارییەكان.
لەم قۆناغەشدا ئەنجامی یارییەكان بەمشێوەیە بوون:
*ئیتاڵیا 2 × 1 ئەرجەنتین.
*ئوستورالیا 2 × 1 ئەمریكا.
*ئەڵمانیا 2 × 0 كەنەدا.
*هۆڵەندا 2 × 1 ئیسپانیا.
دوو یاریی پێشكۆتایی
*هۆڵەندا 2  × 0 ئەڵمانیا.
*ئیتاڵیا 2 × 0 ئوستورالیا.
یاریی كۆتایی
*هۆڵەندا 0  × 2 ئیتاڵیا.

نیتۆش بۆ سینەر
پاڵەوانێتیی تێنسی سەر زەوی نیتۆش یەكێك بوو لە دوا پاڵەوانێتییە مەزنەكانی تێنسی سەرزەوی كە لە كۆتایی وەرزدا رێکدەخرێت، رۆژی 10 – ی ئەم مانگە لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا دەستیپێكرد و رۆژی یەكشەممە 17/11 كۆتاییهات.
باشترین و بە هێزترین ئەو 8 یاریزانە كوڕانەی جیهان بەشدارییان تیادا كرد كە زۆرترین خاڵی سەركەوتنی ئەمساڵیان كۆكردبووەوە، بەسەر دوو گروپی (Nastase) و (Newcombe) دابەشكرابوون، پاش ئەوەی سەرجەم یاریزانەكان هەریەكە و سێ یارییان لە گروپی خۆیدا بەرامبەر یاریزانەكانی تر كرد، ریزبەندیی كۆتایی لە هەردوو گروپەكەدا بەمشێوەیەی لێهات:
*(Nastase) (یانیك سینەر-ئیتاڵیا، تایلۆر فریدز-ئەمریكا، دانیێڵ میدڤیدیێڤ-روسیا، ئەلیكس دی مینرۆ-ئوستورالیا).
*(Newcombe) (ئەلیكسەندەر زڤیریڤ-ئەڵمانیا، كاسپەر رود- نەرویج، كارلۆس ئەلكاراز-ئیسپانیا، ئەندرییە رۆبۆلیڤ-روسیا).
هەردوو یاریزانی یەكەم و دووەمی ریزبەندیی بۆ یارییەكانی پێشكۆتایی و قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین سەركەوتن، ئەنجامی هەردوو یارییەکەی ئەم قۆناغەش بەمشێوەیە بوو:
* ئەلیكسەندەر زڤیریڤ 1 × 2 تایلۆر فریدز.
* یانیك سینەر 2 × 0 كاسپەر رود.
ئەم دوو یارییەش رۆژی شەممەی رابردوو كران و براوەكان بۆ یاریی كۆتایی سەركەوتن:
یاریی كۆتایی
* یانیك سینەر 2 × 0 تایلۆر فریدز.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان