پاڵەوانێتیی مۆتۆجی پی

خۆرخی مارت پاڵەوانی ساڵە

01:56 - 2024-11-26
وەرزش
36 جار خوێندراوەتەوە

بە خەڵاتی مەزنی كەتەلۆنیا - ئیسپانیا، پەردە لەسەر پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی (مۆ تۆ جی پی) دادرایەوە و پاڵەوانی ئەمساڵ دەركەوت.
دوا قۆناغی ئەم پاڵەوانێتییە، رۆژی 17/11 لە حەلەبەی كەتەلۆنیا كرا، خۆرخی مارتنی ئیسپانی و ماتۆڕسواری تیپی پریما پراماك راسینگ، توانی نازناوی پاڵەوانی ئەمساڵی ئەم پاڵەوانێتییە بۆ خۆی یەكلایی بكاتەوە پاش ئەوەی پلەی سێیەمی قۆناغی بیستەم و كۆتایی گرت.
لەم قۆناغی كۆتاییەدا مارتن پێویستی بەوە بوو یەكێك لە پلەكانی دووەم تا نۆیەم بگرێت، ئەگەر هاتو فرانچیسكۆ بانیایا -ی ركابەری لە تیپی دۆكاتی یەکەم بێت، هەرچەندە بانیایا یەكەم بوو، بەڵام خۆرخی مارتن توانی پلەی سێیەم بگرێت و بە 508 خاڵ یەكەمی ریزبەندیی گشتی بوو، پێش بانیایا -ی دووەم كەوت كە ئەم کۆی 498 خاڵی كۆكردەوە.

ریزبەندیی كۆتایی ساڵ

1- خۆرخی مارتن-ئیسپانیا – (پریما پراماك رایسینگ) (508 خاڵ).
2- فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا - (دۆكاتی) (498 خاڵ).
3- مارك ماركیز-ئیسپانیا - (گریسینی راسینگ) (392 خاڵ).
4- ئینیا باستیانینی – ئیتاڵیا (دۆكاتی) (386 خاڵ).
5- براد بیندەر-باشووری ئەفریقا (رێد بۆڵ كەی تی ئێم) (2017 خاڵ).
تیپەكان 
1-دۆكاتی (884 خاڵ).
2- پریما پراماك رایسینگ (681 خاڵ).
3- گریسینی مۆتۆ 2 (565 خاڵ).
4- ئەپریلیا رایسینگ (358 خاڵ).
5- ئێف ئاڕ 46 (318 خاڵ).
6- رێدبۆڵ كەی تی ئێم (304 خاڵ).

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان