كەریم عەلاوی لەكەركوكە
رۆژی دووشەممەی رابردوو، خولێكی راهێنانی ئاسیایی ئاستی (B) لەكەركوك دەستیپێكرد.
لەم خولەدا 24 راهێنەری تۆپی پێی شاری كەركوك بەشدارییان كردووەو لقی كەركوكی یەكێتیی تۆپی پێی عیراق سەرپەرشتیی دەكات، هەردوو وانەبێژی ئاسیایی كەریم عەلاوی و رەحیم حەمید وانەكانی دەڵێنەوەو ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت و دەرچووانی خولەكە بڕوانامەی راهێنەریی ئاستی(B) وەردەگرن.
پێنج یانە بەشداریی خولێك بوون
بەسەر پەرشتیی لقی كەركوكی یەكێتیی نیشانشكاندن و بە بەشدرایی نیشانشكێنەرانی یانەكانی (خاك، شۆرجە، سۆلاڤ، باباگوڕ گوڕ و گازی باكوور، پاڵەوانێتییەكی نیشانشكاندن – بەتفەنگ بۆ دووری 10 مەتر رێكخرا.
لەئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا سۆلاڤ یەكەم و باباگوڕگوڕ دووەم و شۆرجەش سێیەمی ئەم پاڵەوانێتییە بوون و خەڵاتەكانی كۆتایی خولەكەش دابەشكران.
رزگار شوانی