دانا رەئووف
بەشی سێیەم
«دیمتری بساتاس» کە یەکێکە لە شانۆنامەنووسە نوێیەکانی یۆنان، لە شانۆنامەی «پەڵەی مەرەکەب»دا بە شێوەیەکی کۆمیدیی گوزارشتی لەم کێشەیەی شانۆی یۆنانی کۆن و نوێ کردووە. ئەم دەقە شانۆییە باسی مەسەلەی ژن و پیاو، خیانەت و خۆشەویستی، هەروەها شانۆ و مێژوو دەکات. «کسینوفون» کە کارەکتەری سەرەکیی دەقەکەیە، مامۆستای زانکۆیە و خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەسەر ژیانی «یوربیدس» و دەیەوێت بگاتە ئەو راستییە، ئایا ژنەکەی یوربیدس ناپاکیی لە یوربیدس کردووە یان نا. ئەو دەنگۆیانەی لەم رووەوە هەن، بەڵگەی راستین یان پروپاگەندەن و «ئەرستۆڤانیس» رۆڵی هەبووە لە بڵاو کردنەوەیدا بۆ ناشیرینکردنی وێنەی یوربیدس. «کسینوفون» هێندە سەرقاڵی ژیانی یوربیدسە، ئاگای لە ژنەکەی خۆی نامێنێت، کە ئەویش هەست بە پەراوێزخستنی خۆی لەلایەن مێردەکەیەوە دەکات، بۆیە ئەویش دەست لەگەڵ یەکێک لە قوتابییەکانی مێردەکەی تێکەڵاو دەکات. «ماریا» کە ژنی «کسینوفون»ە، لە کۆتایدا دەڵێت: «کسینوفون ببوورە... بەڵام گوناهی من نییە، یوربیدس، کسینوفون... یوربیدس، کسینوفون... یوربیدس... چەند ساڵێکە بەم یوربیدسە منت شێت کردووە! نه خۆشییهک، نە چوون بۆ شانۆیەک، نە سینەمایەک، تەنیا دەقیقەیەک کاتت نەبووە بۆ بیرکردنەوە لە ژنەکەت، تەنیا هەر بیر و هۆشت لای ژنەکەی یوربیدس بووە!»
شانۆکارەکانی دوورگەی کرێتا بە بەراورد بە شانۆکارەکانی تری یۆنان، هەر لە ساڵانی 1700ــە کانەوە، قۆناغێکی باش دەبڕن و شانۆیەکی جیاواز پێشکەش دەکەن
«کسینوفون»یش لە دوا حیواری ئەم شانۆنامەیەدا دەڵێت: «مێژوو کسینوفونی داماو؟ نەتدەزانی چی لە ماڵەکەی خۆتدا روو دەدات، لەو بڕوایەدا بووی کە دەزانی چی لە ماڵی یوربیدس روویداوە... بەر لە سێ هەزار ساڵ، دەستنووسەکانت بدڕێنە، بیاندڕێنە و توڕیان بدە»، (هێدی هێدی دەستنووسەکانی دەدڕێنێ و پەردە دادەدرێتەوە.)
لەنێو ئەم کێشە و ململانێیەی شانۆی کۆن و داب و نەریت و ریتواڵەکان و شانۆی نوێ و هاوچەرخی یۆنانیدا، شانۆکارەکانی دوورگەی کرێتا، بە بەراورد بە شانۆکارەکانی شارەکانی تری یۆنان، هەر لە ساڵانی 1700ەکانەوە، قۆناغێکی باش دەبڕن و شانۆیەکی جیاوازی یۆنانی، کە سەرەتاکانی شانۆیەکی هاوچەرخی یۆنانی لەخۆ دەگرێت و بە شێوەیەک لە شێوەکان دەتوانێت وێنەیەکی تر، جیاوازتر لە کەلتورە دێرینە شانۆییەکەی خۆیان پێشکەش بکەن، ئەگەرچی ئەم شانۆیە، دوای داگیرکردنی ئەم دوورگەیە لە ساڵی 1669 لەلایەن تورکەکانەوە، بەتەواوی نامێنێت و تورکە داگیرکەرەکان هەموو شتێک کە ناوی شانۆ و هونەر و ئەدەب بووە لەناوی دەبەن.
ئهگهرچی ئهمڕۆ له تهواوی یۆنان، به تایبهتیش له ئهسینای پایتهختدا، له چوارچێوهی تازهبوونهوهی دنیای شانۆدا، چهندین شانۆ بهدی دهکرێن، لهوانه، شانۆی ئازاد، شانۆی ئهزموونگهری، شانۆی سهردهمی نوێ، شانۆی پێشڕهو، شانۆی هونهر، ههروهها شانۆی نهتهوایهتی، که پشت به دهقه شانۆییه مۆدێرنهکان دهبهستن، تهنانەت ئهگهر بگهڕێنهوه بۆ دهقهکانی ئیسخیلۆس، سۆفۆکلیس، ههروهها یۆربیدس، بهڵام له چوارچێوهی نمایشهکاندا ئاڕاسته مۆدێرنهکانیان پێوه دیاره. لێرهدا به روونی دهردهکهوێت، که شانۆی نوێی یۆنانی لە ژێر گاریگەریی تەوژمە نوێیە ئەزموونگەرە ئەوروپییەکاندا گەشەی کردوە، هێندەی سوودی بۆ نموونە لە برێشت، ئارتۆ، گرۆتۆڤسکی و پیتەر بروک وەرگرتوە، هێندە نەگەڕاوەتەوە بۆ سەر داب و نەریتە دێرینەکەی دوو هەزار ساڵی لەمەوبەری خۆیان. نمایشی «ماڵئاوا لیندیتە» لە نووسین و دەرهێنانی «ماریۆ یەنوشی» نموونەیەکی گرینگی ئەم کاریگەرییە راستەوخۆیەیە. خێزانێک کۆدەبنەوە تا ماڵئاوایی لە ئازیزێکیان بکەن، کە تازە کۆچی دوایی کردووە. ئەم خێزانە لاڵن و توانای قسەکردنیان نەماوە، هەر وەک ئەو خەمە، بە لەدەستدانی ئەو ئازیزەیان ئیفلیجی کردبن. لێرەوە کۆمەڵێک رووداوی سەیر و سەمەرە ڕوودەدات، وەک ئەوەی ئەم دوو دنیایه لەو ژوورەدا رووبەرووی یەکتر ببنەوە، دنیاکەی خۆیان و دنیای مردووەکان. نمایشەکە بە زمانی جەستە و وێنەی شانۆیی چیرۆکێکی پڕ لە وزە و بەهێزمان لە دەرەوەی سنوورەکانی کات و شوێنەوە، لەنێوان مەرگ و لەدایکبوونەوە، بۆ دەگێڕێتەوە. نمایشەکە لەسەر کۆمەڵێک وێنەی شیعری و ئێستاتیکایەکی بەرز رۆنراوە، کە بەوپەڕی سەلیقەوە تێکەڵێکە لە سەما و هەڵسوکەوتی ئاسایی ژیانی رۆژانەی ئەو خێزانە. بۆ نموونە: جێگا هەڵگرتن و داخستن، خۆگۆڕین و چوونە ناو جێگاوە، نانخواردن و گسکدان، جل قهدکردن... لەگەڵ ئەمانەدا و هەر لە هەمان ژووردا، شتن و کفن کردنی «لیندیتە»... ئەمانە ههمووی فۆرم و داب و نهریت و مۆسیقای میللیی یۆنان و بهلکانیان تێدا بهرجهسته دهبێت. بە کورتی نمایشەکە ماڵئاواییەکی بێدەنگ و شیعرئامێزە، مێدیتا شوێنێکی وێناکراوه سەبارەت بە خەمێکی گەورە.