كتێبی (هەورامان لەبەردەم هێرش و پەلاماری قاجار و پەهلەویدا) بڵاوكرایەوە

12:19 - 2024-11-28
کوردستان
96 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە هۆڵی تەوار لە سلێمانی، لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كەسایەتیی سیاسی و نووسەران و رۆشنبیران، كتێبی (هەورامان لەبەردەم هێرش و پەلاماری قاجار و پەهلەویدا) بڵاوكرایەوە.
 كتێبەكە لەلایەن حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەهاوكاری  بەهاری عەلی مورادی، وەرگێڕان و ئامادەكردنی بۆ كراوە.
شایانی باسە رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبەكە لەلایەن ناوەندی چاپەمەنی و رۆشنبیریی كارۆ-وە رێكخرابوو، دواتر كتێبەكە بەسەر ئامادەبووانی رێوڕەسمەكەدا دابەشكرا. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان