سەرۆکی زانکۆی سلێمانی: ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی فۆرمی هەژماری من یان پڕکردووەتەوە، ئێستا دەتوانن فۆڕمی تەوتین پڕبکەنەوە

01:10 - 2024-11-28
کوردستان
102 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، زیاتر لە 95%ی فەرمانبەرو مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی فۆرمی تەوتینیان پڕکردووەتە، ئەوانەشی پێشتر هەژماری من یان پڕکردووەتەوە، ئێستا دەتوانن فۆرمی تەوتین پڕبکەنەوە.
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی وتششی،  ژمارەیەکی زۆر کەم فۆرمی هەژماری منیان پڕکردووەتەوە بەڵام مافی ئەوەیان هەیە داوای فۆرمی تەوتین بکەن و پڕی بکەنەوە

دکتۆر کۆسار راشیگەیاند، هەموو ئەو فۆڕمانەی پڕ کراونەتەوە ناردویانن بۆ لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەوەی بنێردرێن بۆ بەغداد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان