هەردوو وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٤، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، پێکەوە باسیان لە بابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت.
هەر بۆ ئەو مەبەستە هەردوو وەفدی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان و هەموو حزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش.
سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کە بڕیارە ٢ی ١٢ بەڕێوەبچێت، هاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.