لە میانی سەردانەکانی وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کورستان بۆ حزب و لایەنە سیاسییەکان، ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٤، وەفدەکە بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەل کاک محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەووکەدا کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی هەردوولا ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردوولا و ئامادەکارییەکانی قۆناغی باش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.
سەبارەت بەیەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیش، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگی هەماهەنگی باشی لایەنەکان لەپێناوی دروستبوونی تێگەیشتنی زیاتر بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانرێت خزمەتی باشتری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پتەو کردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە و بۆ قۆناغەکانی داهاتوو هەماهەنگی زیاتر و باشتریان هەبێت.