سەرچاوەیەک لە قەزای شەقڵاوە رایگەیاند، سەعاتێک لەمەوبەر کەسێک بەچەکی کلاشینۆکۆف دایک و خوشکی خۆی دەکوژێ، ئێستا تەرمی دایک و کچەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری هەولێر کراوە، هەر بەپێی سەرچاوەکە، لەنەخۆشخانەی گشتی شەقڵاوە ئەوە وتراوە کە ئەوکەسە فیشەکی لەدەست دەرچووە و زیاتر لە حەوت فیشەکی تەقاندووە، سەرچاوەکە ئەوەشی خستە روو، هەردوو قوربانیەکە خێزان و کچی سەرۆکی پێشووی شارەوانی قەزای شەقڵاوەن.