دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر پێشوازی لە كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان دەکات

10:10 - 2024-12-04
کوردستان
145 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ  لە شاری هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە ستێڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا، کە دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی بوو، باس لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و عیراق و هەرێمی کوردستان کرا.

پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی نێوان دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان