زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ یەکەمجار دەچێتە ریزبەندی دەزگای Times higher education ەوە
لە میانەی ئەو پێشکەوتنانەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەدەستیهێناوە، بۆ یەکەمجار و بۆ ساڵی 2024 لە ڕیزبەندی دەزگای Times higher education دێت، کە بۆ زانکۆکانی وڵاتە عەرەبییەکانە.
ئێستا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لەسەر ئاستی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی ١٢١-١٤٠ دایە.
لەسەر ئاستی عیراق لە ڕیزبەندی ١٦ دایە. لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندی ٤ دایە. هەروەک لەسەر ئاستی زانکۆ تەکنیکییەکانی عیراق لە پلەی ٢ دایە.
لەسەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەرێمی کوردستانیش لە پلەی ١ دایە.
ئەم ڕیزبەندییە لەسەر چەند پێوەرێکی جیاواز ئەنجام دەدرێت بۆ زانکۆکان کە پێکهاتوون لە؛
1. Research quality
2. International outlook
3. Research environment
4. Teaching
5. Society
ئەوەی جێی تێبینیە سەرەڕای بەشداریکردنی زانکۆکان و پێشکەشکردنی داتا بۆ ئەم ڕانکینە، تەنها ئەو زانکۆیانە لە ڕیزبەندیدا دێن کە پێوەرەکانیان بە پێی پێویست بێت بۆ ئەم رانکینە.
بەو بۆنەیەوە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پیرۆزبایی لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆکە دەکات بە هیوای دەستکەوت و پێشکەوتنی زیاتر لە ساڵانی ئایندە.