دەستەی كەشناسی عیراق وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ چەند رۆژی داهاتوو راگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین دەكات لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عیراق.
بەپێی راگەیەندراوەكەی دەستەی كەشناسیی عیراق، سبەینێ ، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات و پلەی گەرمی هاوشێوەی چەند رۆژی رابردوو دەبێت.
ئاماژە بەوەشكرا، رۆژی یەكشەممە ئاسمان لە ناوچەكانی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچەكانی باشووریش نیمچە هەور دەبێت.
لەبارەی دۆخی كەشوهەوا بۆ رۆژی دووشەممە باس لەوەكراوە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لە ناوچەكانی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان هەیە.