دژی دواخستنی مووچەین..

09:19 - 2024-12-08
کوردستان
231 جار خوێندراوەتەوە

هیچ لەوە روونتر نییە كە بە ئاشكرا بە تەواوی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم، لە زاخۆوە بۆ خانەقین، بڵێین: سیاسەتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەیە كە، كەم و زۆر، لەگەڵ دواخستنی مووچەدا نییە. هیچیش لەوە شەفافتر نییە كە بێ پێچ و پەنا، لەسەر زمانی باڵاترین دەسەڵات كە سەرۆكی یەكێتییە، بە رای گشتیی خەڵكی كوردستانی رابگەیەنین كە مووچەخۆرانی هەرێم ئازادن لەوەی چ هەژمارێك هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی لەكاتی یاسایی و ئاسایی خۆیدا مووچەكانیان وەربگرن. 
خۆ ئەگەر بەشی زۆری داواكاریی هاووڵاتیانی مووچەخۆری هەرێم لەگەڵ تەوتیندا بن، كە یەكێتی خۆیشی زۆر زوو بانگەشەی بۆ كردووە، ئەوا چیمان لەدەست بێت، لە رووی سیاسی و یاساییەوە بۆ پاڵپشتی لەو خواست و مافە، نەك درێغی ناكەین، بەڵكو لە رێی نوێنەرانمانەوە لە بەغدا و لە كەناڵی جیاجیای پەیوەندییەكانمانەوە لەگەڵ كاربەدەست و كەسانی بڕیاربەدەستی پەیوەندیدار لە حكومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و دادگای فیدراڵی، هەنگاو و جووڵەی پێویستی بۆ دەنێین، وەكچۆن هەفتەی رابردوو پەرلەمانتارانمان لە نوێنەراندا، سەرۆك وەزیرانی عیراقیان هێنایە دووان و راشكاوانە لەسەر ئەم دۆسێیە هەڵوێستی حكومەتەكەی بۆ نوێنەران و خەڵكی عیراق و هەرێم و میدیاكان، خستەڕوو.

کوردستانی نوێ

#سەروتار

بابەتە پەیوەندیدارەکان