ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) رایگەیاند، ئامانجی توركیا لەهێرشەكانی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، بەمەبەستی دروستكردنی پشێوییە، تاوەكو لەو رێگەیەوە كوردان بە كۆچی زۆرەملێ ناچاربكات.
وتیشی، توركیا دەیەوێت كوردان ناچاربكات لە رۆژئاوای رووباری فوراتەوە كۆچ بكەن بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات، جەختیشیكردەوە، دەبێت رەوەندی كوردی لە ئەوروپا دەنگی خۆیان بەرزبكەنەوە و وڵاتان لەم تاوانە ئاگاداربكەنەوە.