میدیاكار، سومەیە قادر، بۆ کوردستانی نوێ :

خاتوونی لێهاتوو هەیە، بەڵام قەتیس كراون

11:18 - 2024-12-10
هەمەرەنگ
337 جار خوێندراوەتەوە

‎‎سومەیە قادر حەمە ساڵح، كچە راگەیاندكارێكی شاری هەڵەبجەیە، لە ساڵی 1987 لە دایكبووە و دەرچووی 12ی ئامادەییە.
‎سومەیە قادر، بە دوالاپەڕەی وت: زیاتر لە شەش ساڵە لە رادیۆی شارەزوور وەك بێژەر و پێشكەشكار كاردەكەم، پێشتریش ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەیەكی تەندروستی كەناڵی LD فامیلی بووم، هەرچەندە دەرچووی بەشی راگەیاندن نیم، بەڵام رادیۆ و راگەیاندن بۆ من وەك قوتابخانە بووە و تێیدا پەروەردە بووم و تیكەڵی بووم، راستە بوێری و لێهاتوویەكی باشی دەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ من جوانترین و بە نرخترین قوتابخانەیە.
‎وتی: كچان و ژنان ئەگەر پاڵپشتیی خانەوادەكانیان هەبێت، نەك تەنها راگەیاندن، بەڵكو لە هەموو بوارەكاندا دەتوانن سەركەوتووبن، لە كوردستان زۆر خانمی لێهاتوو و خاوەن بەهرەمان هەیە، كە قەتیس كراون لە چوار دیواردا و رێگری هەیە تا لە رێگەی تواناكانییانەوە خزمەت بكەن، هیوادارم هەموو خێزانێك بێ جیاوازیی پاڵپشتی كچان و ژنان بن تا شانبەشانی پیاوان رۆڵ بگێڕن لە خزمەتكردن و بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە، چونكە لە هەر كۆمەڵگەیەك بایەخ و  گرنگی بە گەنجان و ژنانی بدرێت، ئەو كۆمەڵگە و وڵاتە بەرەو پێشەوە دەچێت.

محەمەد تۆفیق نەورۆڵی

بابەتە پەیوەندیدارەکان