ئامادەکردن: نەرمین عوسمان محەمەد
کتێبی ئەو کتێبانەی جیهانیان گۆڕی، کتێبێکە لە نووسینی رۆبەرت.بی.داونز بیرۆکەی ئەم کتێبە بە یەکێک لە بیرۆکە دەگمەنەکانی جیهانی کتێب هەژمار دەکرێت، چونکە گرنگترین ئەو کتێبانە نمایش دەکات کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا نووسراون لەگەڵ پوختەیەک لەسەرکتێبەکان و نووسەرەکەیان و گرنگترین نووسینەکانیان. ئەم کتێبە بە یەکێک لە کتێبە زۆر بەهادارەکان هەژمار دەکرێت لە جیهانی رۆشنبیرییدا و پلانێکی خوێندنەوە بە خوێنەر دەبەخشێت تاوەکو پیادەی بکات.
چەند بڕگەیەک لەم کتێبە
کاتێک میکاڤیللی رێنماییەکانی بە «میر»دا، جەختی لەسەر شێوازی رەفتارکردنی کردەوە بەوەی کە پێویستە لەسەری سەرۆکێکی کارامە بێت و پاداشتی هەموو ئەوانە بکات کە لە هەر جۆرە هونەرێکدا سەرکەوتن بە دەست دەهێنن، بۆیە پێویستە لەسەری کە هاندەری هاووڵاتییەکانی بێت و رێگایان پێبدات کە کارەکانیان ئەنجام بدەن لە هەر بوارێکدا بێت، بازرگانی بێت، کشتوکاڵ بێت، یاخود هەر بوارێکی دیکە بێت. بە دڵنیاییەوە، تەنانەت پێویستە ئەو کەسە رێگری لێ نەکرێت لە جوانکردنی خاوەندارێتییەکانی لە ترسی ئەوەی کە لێیپسەندرێت و یەکێکی دیکەش نەترسێت لە کردنەوەی دوکانێکی بازرگانی لە ترسی باج.
لە بۆنەیەکی دیکەدا ئەنشتاین بەڵگەیەکی پێشکەش کرد لەسەر لایەنە رۆحیە قوڵەکەی سروشتی مرۆڤانەی خۆی بەم وتەیەی: جوانترین و قوڵترین سۆز یاخود هەڵچوون کە داگیرمان بکات بریتییە، لە هەستکردن بە پاڵنەرێکی نهێنی بەرامبەر بە بوونی شتێکی نادیار، هەر ئەم هەستەیە کە تۆوی هەموو زانسە راستەقینەکان دەچێنێت ک هەر کەسێکیش ئەم هەڵچوونە نامۆ بێت بەلایەوە، ناتوانین لە ناو نادیارەکانیدا قووڵ ببینەوە و دەربڕین لە بوونی وەکو باڵاترین دانایی و مەزنترین جوانی درەوشاوە کە بەهرە خامۆشەکانمان، ناتوانێت لێیتێبگات تەنها بەوێنەیەکی بێ کۆتایی سەرەتایی نەبێت، ئەم زانست و هەستە لەنێو ئایینداری راستەقینەدا خۆیان حەشارداوە.
(پۆڵ ئۆیهزێر Paul Oehser)لە نووسینێکدا دەڵێت: کۆنتڕۆڵکردن وشەیەکی لاوازە بۆ ستایشکردنی کارەکانی ئەلبەرت ئەنشتاین، چونکە ئەو بیردۆزانەی کە پێشکەشی کردین، کۆمەڵێک بیردۆزی شۆڕشگێڕانە بوون کە لە ناو جەرگەیانەوە، سەردەمی ئەتۆمی لەدایک بوو، نازانین کە مرۆڤایەتی بەرەو چ ئاڕاستەیەک دەبات، بەڵام زۆر بە راشکاوی دڵنیایین کە ئەم زانایە، مەزنترین زانا و فەیلەسوفە لە سەدەی بیستدا، تائەو رادەیەی زۆری نەماوە ئێمە وەکو کەسایەتییەکی پایەبەرز تەماشامان دەکرد و کارەکانیشی متمانەی بۆ دروست کردین بەرامبەر بە ئەقڵی مرۆڤ و بووە هێمای ئاواتخوازی هەمیشەیی مرۆڤ و داواخوازی بۆ گەیشتن بە ئەستێرەکان.