بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی هەڤاڵ ئەحمەد حەمەد عەزیز
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەحمەد حەمەد عەزیز ناسراو بە (حەمە حەمید) پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێمان لە رەواندوز پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەی، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
هەڤاڵ حەمە حەمید تێکۆشەری رۆژە سەختەکانی خەبات و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردستان بوو، تاوەکو کۆچیشی کرد لەسەر رێبازەکەی مام جەلال بەردەوامبوو و هەمیشە لە خزمەت خاکی کوردستاندا بوو.
لە خوای گەورە داواکارین هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان