وه‌رگێڕانی: سه‌ریاس محه‌مه‌د ساڵح
به‌كر سدقی له ساڵی(1890) له شاری به‌غدا له دایك و باوكێكی كوردی هاتۆته دنیاوه(1). ئاماده‌یی سه‌ربازی ته‌واو كردوه، پاشان بۆ درێژه‌دان به خوێندن چۆته ئه‌سته‌نبوڵ و كۆلێژی حه‌ربییه‌ی عوسمانی و به پله‌ی(مولازم دوو) ته‌واو كردووه، له‌ماوه‌ی سه‌ربازیدا له ریزه‌كانی سوپای عوسمانی‌دا به‌شداریی چه‌ندین جه‌نگی جۆراوجۆری كردووه، دوای ئه‌وه‌ی سوپای چواره‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی له سوریا هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌كر سدقی له سوریا مایه‌وه، به‌ڵام كاتێك مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ بووه مه‌لیكی سوریا، به‌كر سدقی چووه ریزه‌كانی سوپای سوریاوه، كاتێك فه‌ره‌نسییه‌كان فه‌یسه‌ڵیان له سوریا دوورخسته‌وه، به‌كر سدقی سوریای به‌جێهێشت و له شاری ره‌قه نیشته‌جێبوو، پاشان رووی كرده عیراق، له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی (1919 - 1920) كه‌وته هاوكاریكردنی به‌ریتانیا له‌و ناوچانه‌ی كه جێی ناكۆكیی نێوان عیراق و توركیا بوون، پاشان كاتێك سوپای عیراقی له‌ساڵی (1921) دامه‌زرا، به‌كر سدقی چووه ریزی سوپای عیراقییه‌وه و پاشان زۆرینه‌ی پله سه‌ربازییه‌كانی بڕی تا گه‌یشته پله‌ی (فه‌ریق روكن) له‌سه‌رده‌می مه‌لیك غازیدا، دوای ئه‌وه‌ی به‌كر سدقی به شێوه‌كی دڕندانه كه‌وته دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشی ئاشورییه‌كان له ساڵی (1933) و دامركاندنه‌وه‌ی یاخیبوونی خێڵه‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاست و شۆڕشی بارزانییه‌كان له‌ساڵانی (1935 - 1936) بووه كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ناوبانگ و دیار له ریزی سوپای عیراقی‌دا، پاش ئه‌مه ئاڵۆزیی كه‌وته نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌كر سدقی و ئینگلیز، چونكه به‌كر سدقی له‌كاتی دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشی ئاشوورییه‌كاندا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له یه‌كێك لە ئه‌فسه‌رانی به‌ریتانیا كرد كه نێردرابوو بۆلای ئاشورییه‌كان.
به‌كر سدقی یه‌كه‌مین كوده‌تای سه‌ربازی له مێژووی نوێی عیراقدا له دژی حكومه‌ته‌كه‌ی (یاسین هاشمی) له (29ی تشرینی یه‌كه‌می1936) ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها به‌كر سدقی له میانه‌ی كوده‌تاكه‌یدا هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری به‌رگری عیراق (جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری) و براكه‌ی (ره‌زا عه‌سكه‌ری)یشی كوشت، چونكه دژی كوده‌تاكه‌ی به‌كر سدقی بوون، پاشان (حیكمه‌ت سلێمان) حكومه‌تێكی نوێی پێكهێنا و حكومه‌ته‌كه‌ی سلێمان به حكومه‌تی چاكسازیی ناودێر كرا، هه‌روه‌ها به‌كر سدقی له (31ی كانوونی یه‌كه‌می1936) بووه سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عیراقی.
به‌كر سدقی له (11ی ئابی1937) له فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ له‌سه‌رده‌ستی (عه‌ریف عه‌بدوڵڵا ته‌لعفه‌ری) كوژرا، كه یه‌كێك بوو له ئه‌فسه‌ره قه‌ومییه‌كانی عیراق. به‌كر سدقی ده‌یه‌ویست له موسڵه‌وه بچێته توركیا بۆ بینینی نمایشی سه‌ربازی سوپای توركیا، چونكه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌و نمایشه بانگهێشت كرابوو، ئه‌م كوشتنه‌ی به‌كر سدقی به هاوبه‌شی و پیلانگێڕی ئه‌فسه‌ره قه‌ومییه‌كان له‌گه‌ڵ ئامری ناوچه‌ی موسڵ (لیوا محه‌مه‌د ئه‌مین عومه‌ری) ئه‌نجامدرا، جگه له به‌كر سدقیش، عه‌ریف عه‌بدوڵڵا عه‌قیدی فڕۆكه‌وان (محه‌مه‌د عه‌لی جوادیشی) كوشت كه له‌گه‌ڵ به‌كر سدقیدا بوو، هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه عه‌ریف عه‌بدوڵڵای بكوژی به‌كر سدقی یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی رێكخراوی نهێنی (ئه‌ستێره‌ی ئاگرین).(2)
پەراوێز و سەرچاوە:
1) به‌ڵام هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن به‌كر سدقی له گوندی(عه‌سكه‌ری) نزیك شاری كه‌ركوك له دایكبووه. (حازم المفتي، العراق بین عهدین یاسین الهاشمي و بكر صدقي، بغداد، 1990، ص67.
2) د. حسن لطیف الزبیدي، موسوعة السیاسة العراقیة(مفاهیم، أحداث، أحزاب، شخصیات)، الطبعة الثانیة، بیروت، لبنان، 2013، ص119ـ120.