فلاشی ئابووری

01:07 - 2024-12-15
کەلتور
57 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

عیراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، شەشەمە

فازیل ئەلغەراوی سەرۆكی سەنتەری ستراتیجیی مافی مرۆڤ رایگەیاند: عیراق لە ساڵی 2024دا خاوەنی 17 ملیۆن هێزی كارە و لەسەر ئاستی جیهان پلەی 37ی بەركەوتووە، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش بە پلەی شەشەم دێت بۆ زۆریی هێزی كار.

ئاماژەی بەوەشكرد، چین بە پلەی یەكەم دێت، كە خاوەنی 763 ملیۆن و 97 هەزار هێزی كارە و دوای ئەویش هیندستان و ئەمریكا پلەی دوومە و سێیەمن. 
جیبال نیوز

 

روسیا چیتر گەنم بۆ سوریا نانێرێت
سەرچاوەیەكی روسی بە سكای نیوزی راگەیاند: روسیا ناردنی گەنمی بۆ سوریا راگرتووە، بەهۆی ناڕوونی پێكهێنانی دەسەڵات لەو وڵاتەدا و هەروەها دواكەوتنی سوریا لە پێدانی پارەی بەشێكی زۆر لەو گەنمەی كە پێشتر روسیا بۆ ئەو وڵاتەی ناردووە.
روسیا بەر لە رووخانی رژێمی ئەسەد گەورەترین هەناردەكاری گەنم بوو بۆ سوریا، بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەدا دوو كەشتی بارهەڵگری پڕ لە گەنم، كە بەڕێوە بوون بۆ سوریا، گەڕانەوە.
سكای نیوز

بەهای كۆمپانیای برۆدكۆم گەیشتە یەك تریلیۆن دۆلار

بەهای كۆمپانیای برۆدكۆم-ی تایبەت بە دروستكردنی چیپی ئەلیكترۆنی لە بازاڕدا گەیشتە یەك تریلیۆن دۆلار، كە یەكەم جارە لە مێژوودا ئەو نرخە بەخۆیەوە ببینێت و هۆكارەكەشی بەرزبوونەوەی خواستە لەسەر ئەو چیپانەی كۆمپانیاكە بۆ زیرەكیی دەستكردی دروست دەكات.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەدا پشكەكانی كۆمپانیاكە لە بازاڕی بۆرسەدا بە رێژەی %21 بەرز بۆوە، ئەمەش لە ساڵی 2020وە تا ئێستا بەرزترین ئاستە لە بەرزبوونەوەی پشكەكانی كۆمپانیای برۆدكۆم-دا.
سكای نیوز

 


بابەتە پەیوەندیدارەکان