جیهانیش خەڵاتی زێڕینت دەكەن.. كە تۆ تەمەنت خەڵاتی گەلەكەت كردبێت

11:41 - 2024-12-16
کوردستان
183 جار خوێندراوەتەوە

هێمن سەعید



13/12/2016 خەڵاتی زێڕینی پێكاسۆسی ئیتالی بەخشرا بە تێكۆشەرێكی دێرین و ناوداری كورد، سەركردەیەكی دیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوڕێ و هاوخەباتی نزیك بە 40 ساڵی سەرۆك مام جەلال، ئەویش سەركردە كۆسرەت رەسوڵ عەلی بوو.
وەرگرتنی ئەم خەڵاتە بەرامبەر بەو هەموو خەباتە بێوچانەی ئەم تێكۆشەرە بووە كە ساڵانێكی دوورودرێژ لەخۆبوردووانە و بێدابڕان داكۆكیكاری سەرسەختی گەلەكەی بووە و دواجاریش لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان، رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە و لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی ناسراوە.
تێكۆشەران لەناو هەناوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە خەباتیان کردووە، ئەو خەباتەیان مایەی پێشخستن و سەرخستنی ئامانجەكانی حزب و گەلەکەمان بووە، هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ-یش یەك لەوان بووە و جگە لە بواری سیاسی، رۆڵێكی سەربازیی باڵاشی هەبووە لە تێكشكاندنی دوژمن لە زۆرێك لە شەڕەكان و هێرشەكانیان بۆ سەر ناوچە رزگاركراوەكانی سەردەمی پێش راپەڕین و دوای راپەڕینیش.
دەكرێت بڵێین لەهەر جێگەیەكی ئەم كوردستانە رژێمی بەعس و خۆفرۆشان هێرشیان كردبێتە سەر ناوچەیەك، ئەوا یەكێك لەو سەركردانەی بە روویاندا وەستاوەتەوە، هەڤاڵی سەركردە كۆسرەت رەسوڵ بووە.
هیوای تەندروستیی باش و تەمەندرێژیی بۆ هەڤاڵی سەركردە دەخوازین و دڵنیای دەكەینەوە كە نە مێژووی رزگاریخوازی كورد و نە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بۆ ساتێكیش رۆڵ و خەباتی لەبیرناكەن.

#کۆسرەت رەسوڵ عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان