سەعدی پیرە: سبەی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

12:03 - 2024-12-16
کوردستان
63 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت و بەگەڕخستنەوەی پەرلەمان لە پیرمام كۆببنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: سبەی 17-12-2024، وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كە بۆ پێكهێنانی حكومەت دیاریكراون، لە پیرمام كۆدەبنەوە.
وتیشی، ئامانجی كۆبوونەوەكە گفتوگۆیە لەسەر چۆنێتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و بەگەڕخستنی پەرلەمانی كوردستان، بەهۆی هەستیاریی بارودۆخی ناوچەكە و گۆڕانكارییەكانی سوریاشەوە بەباشی دەزانین گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسەش بكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 30-11-2024، وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی بۆ هەمان پرس یەكەم كۆبوونەوەیان ئەنجامدا، كە وەفدەكەی یەكێتی بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەئەندامێتی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، رێواز فایەق، نزار ئامێدی، رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بوو، هاوكات وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی هۆشیار زێباری و بەئەندامێتی پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب، ئومێد سەباح بوو.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #پارتی دیموکراتی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان