کۆنگریسی ئەمریکا 884 ملیار دۆلاری وەک بودجەی بەرگری وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2025 پەسند کرد

06:30 - 2024-12-20
جیهان
60 جار خوێندراوەتەوە

کۆنگریسی ئەمریکا لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ی بەرگری وڵاتەکەی کە ٨٨٤ ملیار دۆلارە، بڕی ٣٨٠ ملیۆن دۆلاری بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان و بڕی ١٤٨ ملیۆن دۆلاریشی بۆ هەسەدەو هاوپەیمانەکانی لەسووریا تەرخانکردووە.

دوای پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، ئەنجومەنی پیرانی ئەو وڵاتەش بە زۆرینەی دەنگی كۆمارییەكان و دیموكراتەكان بەبڕی ٨٨٤ ملیار دۆلار بودچەی بەرگری وڵاتەكەی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پەسەندكرد.

لەو بڕە پارەی كە كۆنگرێس ئەمریكا پەسەندیكردووە بۆ بەرگری وڵاتەكەی، بڕی زیاتر لە ٣٨٠ ملیۆن دۆلاری بۆ عیراق و هەرێم تەرخانكردووە، لەو بڕەش 57 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگەیە، هەروەها نزیكەی ١٤٨ ملیۆن دۆلاری بۆ هەسەدە و روبەروبوونەوەی داعش لە سوریا تەرخانكردووە بە ئامانجی بەردەوام بوون لە شەڕی داعش.

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان