وەزیرانی دەرەوە و بەرگری حکومەتی نوێی سووریا گەیشتنە سعودیە

11:22 - 2025-01-02
جیهان
53 جار خوێندراوەتەوە

وەفدێكی باڵای حكومەتی نوێی سوریا بە سەرۆكایەتی وەزیری دەرەوە و بەرگری ئەو وڵاتە گەیشتە سعودیە و ئەم سەردانەش بەیەكەم سەردانی رەسمی بەرپرسانی نوێی ئیدارەی سوریا دادەندرێت لەدوای روخانی بەشار ئەسەد.

وەفدەكەی سوریا پێكهاتبون لە ئەسعەد شێبانی وەزیری دەرەوە و مەرهەف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگری و بەرپرسی دەزگای هەواڵگری سوریا، چونی وەفدەكەی سوریاش بۆ سعودیە لەسەر داوای ریاز بووە.

هاوكات لەسەر سەردانەكە ،  وەزیری دەرەوەی سوریا بەمیدیاكانی وتوە، ئەم سەردانە دەبێتە سەرەتای لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان سوریا و سعودیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەستەی تەحریر شام رایگەیاند، سعودیە رۆڵێكی گەورە دەبینێت لە سوریا و لەبونیادنانەوەی وڵاتەكەدا پشتی پێدەبەستن، وتیشی سەقامگیریی لە سوریا كاریگەریی ئەرێنی لەسەر سعودیە و ناوچەكە دادەنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان