لیستی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاوکرایەوە و لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگی 12ش هێشتا زانیاریی تەواو رانەگەیەنراوە.
دوو سەرچاوە لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنن، ئەگەر بەغدا جگە لەو 441 ملیار دینارەی رەزامەندیی لەسەر داوە، پارەی دیکە نەنێرێت، ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە مووچەی مانگی 12ی هەرێمی کوردستان پاشەکەوت دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، هەرێمی کوردستان کورتهێنانی مووچەی مانگی 12 بە داهاتی ناوخۆ پڕناکاتەوە، لەبەرئەوە لە دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ دەست بە هەوڵەکانی دەکاتەوە بۆ رازیکردنی بەغدا تاوەکو پارەی دیکە بنێرێت و چارەنووسی مووچەی مانگی 12ـی پێ یەکلابکەنەوە.