سەرهەڵگرتن، مردوویەك ئەم كتێبە دەنووسێت، نوێترینی داستان بەرزانە

11:41 - 2025-01-05
هەمەرەنگ
56 جار خوێندراوەتەوە

یاداشتە رۆمانی (سەرهەڵگرتن، مردوویەك ئەم كتێبە دەنووسێت) نوێترین كتێبی شاعیر و نووسەر (داستان بەرزان)ە كە لە سەرەتای ساڵی نوێی (2025) دا بڵاوكرایەوە، كتێبەكە لەلایەن زاری-یەوە دیزاین كراوە و ناوەندی یاسەمین چاپی كردووە.
داستان سەبارەت بە كتێبە نوێیەكەی بە دوالاپەڕەی كوردستانی نوێی وت: یاداشتە رۆمانی (سەرهەڵگرتن، مردوویەك ئەم كتێبە دەنووسێت) وەك بەشێكی دیكە لە زنجیرەی یاداشتە رۆمانەكانی (1987 كتێبی برینی من - بەرلین كتێبی پەناهەندەیی من) كارم تێدا كردووە و دەبێتە كۆتا بەشی ئەو زنجیرەیە، هەرچەندە خوێنەر دەتوانێت سەربەخۆ هەر كام لە بەشەكان بخوێنێتەوە، بەڵام كاتێك هەرسێكیان دەخوێنیتەوە بۆت دەردەكەوێت پەیوەندییەكی بابەتیی و هێڵێكی سەرەكیی چیرۆك و تەكنیك و شێوەی گێڕانەوە هەر سێكیان بەیەكەوە گرێ دەدات، ئەوەی لەم بەشەدا بۆم گرنگ بووە تەواوكردنی سەرجەم ئەو چیرۆك و بەسەرهاتانە بووە كە مەبەستم بووە كاریان لەسەر بكەم، هەڵبەت بە تەكنیك و شێوازێك كە بۆ ئەم شێوە كاركردنە بەشیاوم زانیوە.
شایەنی باسە لە  ساڵانی پێشوودا داستان بەرزان هەر دوو بەشەكەی ئەم زنجیرە یادداشتە رۆمانەی، لە دوو كتێبی جیادا بڵاوكردەوە و ئەم كتێبە نوێیەی دەبێتە سێیەم و كۆتا بەشی ئەو زنجیرەیە كە نووسەر لە ساڵی (2018)ەوە دەستی بە نووسینیان كردووە و لە ساڵی (2025)دا دوایین بەشی بڵاوکردەوە. ماوەتەوە بڵێین ئەم نووسەرە خاوەنی شانزە بەرهەمی چاپكراوە كە ژانری كتێبەكانی بریتین لە: شیعر و چیرۆك و رۆمان و یاداشتە رۆمان.
گوڵەباخ

بابەتە پەیوەندیدارەکان