گەلی كوردستان پڕبینەرترین كەناڵی حزبییە لەهەرێمی كوردستان و لەنێو تەواوی كەناڵە ئاسمانی و لۆكاڵییەكانیشدا لەپلەی پێنجەمی تەواوی كەناڵەكاندایە.
بەپێی راپرسییەك كە لەلایەن ناوەندێكی ئەكادیمیی تایبەت بەكاری میدیاییەوە ئەنجامدراوە، بۆ ئەو كەناڵانەی زۆرترین بینەریان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان هەیە، گەلی كوردستان لە نێوان زیاتر لە 35 كەناڵی ئاسمانی و دەیان كەناڵی لۆكاڵی پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە و یەكەمین كەناڵی حزبیشە كە زۆرترین بینەری هەیە.
راپرسییەكە دەریخستووە ئەو كەناڵانەی لەراپرسییەكەدا لە یەکەمەکانن چوار كەناڵی سێبەرن و گەلی كوردستان وەك پێنجەمین كەناڵ كە خاوەنی زۆرترین بینەرە دیاریكراوە، هەروەها یەكەمین كەناڵی رەسمییە حزبییە لەهەرێمی كوردستان كە توانیویەتی زۆرترین بینەر بۆ خۆی كۆبكاتەوە.