رۆژنامەی تەقویم بڵاویكردۆتەوە یەپەگە بەدوای «رێگای سێیەم»دا دەگەڕێت لەگەڵ ئیسرائیل، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەردۆغان هۆشداریدایە ئەو كەسانەی كە یاری «كانتۆنیزم» دەكەن لە سوریا و پێیڕاگەیاندن: یان چــەكەكانیان دادەنێن، یان لەگەڵ چەكەكانیاندا دەنێژرێن و هیچ بژاردەیەكی سێیەم بۆ ئەو رێكخراوە لە ئارادا نییە و ئەگەر رێكخراوەكە چەك دانەنێت، چارەسەریی سەربازی لەسەر مێزەكە و پلانی ئۆپەراسیۆنەكە ئامادەیە. لەبەرئەوە بە رای توركیا، یەپەگە پەنای بۆ ئیسرائیل بردووە و داوای لێكردووە كە «توركەكان رابگرن»، هەروەها گدیۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش لەوبارەیەوە لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد قسەی كردووە و پەیامی پشتیوانیی پێڕاگەیاندووە.