لە میدیای سورییەوە

دەروازەكانی نێوان سوریا و توركیا دەدرێنەوە حكومەتی نوێی سوریا

11:38 - 2025-01-07
جیهان
66 جار خوێندراوەتەوە

ئا/ فەتحوڵڵا حسێنی

رۆژنامەی (الوحدة) بڵاویكردەوە، مازن عەلوش بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لە دەستەی گشتیی دەروازە وشكانی و ئاوییەكان رایگەیاندووە: بەدڵنیاییەوە ئێستا دەروازەكانی نێوان سوریا و توركیا لەلایەن حكومەتی نوێی سوریاوە بەڕێوەدەبرێن.
عەلوش وتوویەتی: كۆبوونەوە كراوە لەنێوان سەرۆكایەتیی گشتیی دەستەی دەروازە وشكانی و ئاوییەكانی سوریا لەگەڵ چەند لایەنێكی سەر بە حكومەتی توركیا، ئەوەش بۆ رێككەوتن لەسەر وەرگرتنەوەی هەموو دەروازەكانی لادێكانی باكووری حەلەب لەلایەن حكومەتی نوێی سوریاوە وەك (تەرابلوس، راعی، باب ئەلسەلامە، حەمام).

بابەتە پەیوەندیدارەکان