نیهایەت ئەحمەد-ە، ناسراو بە مامۆستا نیهایەتی وەرزش، خولیای وەرزش و یاریی لەش جوانییە، لە دیدارێکی کورتیدا لەگەڵ کوردستانی نوێ، وتی: خۆم مامۆستای وەرزشم.
ئەو مامۆستایە وەک خۆی ئاماژەی پێدا، لە 15/12/1983 لە دەربەندیخان لەدایک بووە و یەکەم کچ بووە کە هۆڵی یاریی لەشجوانی تایبەت بەخانمانی لە دەربەندیخان کردووەتەوە، هەروەها دەڵێت: 14ساڵە وانەی وەرزش دەڵێمەوە.
بەڵام وەک خۆی دەڵێت: بەشداریی هیچ پاڵەوانێتییەکم نەکردووە بەڵام نازانم ئاخۆ لە ئایندەدا بەشداریی دەکەم یان نا.
لە کۆتاییشدا وتی: لە سەرەتاوە کە خولیای وەرزشم هەبووە باوکم پاڵپشت و هاوکارم بووە، دەستی گرتووم و خۆی خستوومیەتە بواری وەرزشەوە، خۆشبەختانە ئێستاش هاوسەرەکەم پاڵپشتمە و پشتگیرییم دەکات بۆئەوەی بەردەوام بم.
محەمەد عەبدولرەحمان